May 06, 2018 20:08 Asia/Tehran
  • وشداری کاربەدەستانی ئەوروپایی لەبارەی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا لەبارەی دواهاتەکانیی کردەوەی "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی چوونە دەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وشداری دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، زیگمار گابریەل لە وتوویژ لەگەڵ بلاڤۆکی ئەڵمانی ئیشپیگێل وتی : ئێمە دەبێ هەموو هەوڵی خۆمان دەکار بهێنین تا لە ڕوودانی سیناریۆی یەکجار خراپ پێشبگرین.

 "یان ئازلبورن" وەزیری  دەرەوەی لوکزامبۆرگیش لە هەڵوێستێکی ئاوتۆ دا وتی: ترەمپ نابێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران تێکبدات.

 " هیلگا ئێشمیت" جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیتی ەئوروپایش بۆ دەستڕاگەییشتن بەم ڕێککەوتننە هەوڵی زۆری داوە، جەختیکرد ئەم ڕێککەوتنە بە گوێرەی ڕاستەقینەکان، کۆنترۆڵ و چاوەدێری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڤیەننا دا ئامادە کراوە .

 ئیمانۆئیل مەکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا یش لە وتووێژ لەگەڵ ئیشپیگێل ،لەمەر پشتگری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران هەڵویستی گرت و ڕەخنەی گرت لە چوونە دەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی. ترەمپ بڕیارە ڕۆژی ١٢ مانگی مای لەبارەی هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ئێران و یان چوونە دەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵوێستی خۆی ڕابگەینێت. ئەوروپاییەکان لە هەوڵدان ئەو ڕازی بکەن بە نەچونە دەر لە بەرجام.

سەرپەیڤ