پوتین بۆ چوارەمین جار سوێندی سەرۆک کۆمارەتی خوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i337396-پوتین_بۆ_چوارەمین_جار_سوێندی_سەرۆک_کۆمارەتی_خوارد
ڤیلادێمیر پوتین ، بۆچوارەمین جار وەکوو سەرۆک کۆماری ڕوسیا بۆ شەش ساڵی تر ، لەبەرانبەر یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ڕی وڕەسمی سویند خواردنی بەجێ هێنا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • پوتین بۆ چوارەمین جار سوێندی سەرۆک کۆمارەتی خوارد

ڤیلادێمیر پوتین ، بۆچوارەمین جار وەکوو سەرۆک کۆماری ڕوسیا بۆ شەش ساڵی تر ، لەبەرانبەر یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ڕی وڕەسمی سویند خواردنی بەجێ هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ، ڕێو ڕەسمی سویند خواردنی پوتین ئەمرٶ دوشەممە لە کۆشکی کرملین بەڕێوەچوو. پوتین لەم رێو ڕەسمەدا وادەی دا بە خەڵکی ڕوسیا خزمەت بکات  وهەروەها بەرەڤانی بکات لە ماف وئازادیەکانیان ودەسەڵاتدارەتی نیشتمانییان. پوتین وتی: ڕوسیا لەگەڵ گیرەوکێشەی نوێ ڕووبەڕوویە وئێمە فەرمانبەریەتی نەچەندان هاسانمان لە بەر دایە بەڵام هەربەوجۆرە کە لە ڕابردوو دا سەرکەوتوو بووینە ، بە یەکیەتی وکردەوەی تیمی ، لەم گیرەوکێشانەیش سەرکەوتوو تیدەپەرێن. هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕوسیا هەژدەی مارسی دووهەزارو هەژدە بە بەشداری فرەتر لە هەزارو پانسەد چاودێری بیانی لە سەدو پازدە وڵات بەڕێوە چوو وڤیلادێمیر پوتین توانیی لە نێوان هەشت بەربژاری هەڵبژاردنەکان، بەبەدەس هێنانی سەتی حەفتاو شەش پوینت شەست ونۆ دەنگ بۆ چوارەمین جار ببێتە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە. پوتین بە سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنانە ، بۆچوارەمین خول وبۆ ماوەی شەش ساڵ بوو بە سەرۆک کۆمار. بەپێی یاسای بنەڕەتی ڕوسیا ، پوتین ئیزنی نیە دوای کۆتایی ئەم خولە لە ساڵی دووهەزارو بیست وچوار، لە خولی دوایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەووڵاتە ببێتە بەربژار.