موگرینی: یەکێتیی ئەورووپا پێبەندی ھەنگاوی ھاوبەشە
فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دوای ڕاگەیاندنەکەی داناڵدترەمپ سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێی داگرت:یەکێتیی ئەورووپا ھێشتاش پێبەندی ڕێککەوتنەکەیەو سوورە لە سەر پاراستنی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا شەوی چوارشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەرەنجامی دوانزە ساڵ دیپلۆماسییە و دەستھاتەکەی ھی تەواوی جیھانە، داوای لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە نەھێڵن کەس ئەم ڕێککەوتنە بخەوشێنێت.
فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە دەربڕینی ئەمەی کە بە تەواوی لە کردارو سەربەخۆیی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دڵنیایە، پێشی داگرتووە کە:ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا ئێستا دە ڕاپۆرتی بڵاو کردووەتەوە کە لە ھەمووشیاندا جەختی لە سەر ئەوە کردووە کە ئێران بە تەواوی پێبەندی تەواوی بەڵێنەکانی خۆی بووە لە بارەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە .
فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھەڵگیرانی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی دژی ئێران، بەشی سەرەکی و پێویستی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێک دێنێ، وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا بە تەواوی بەڵێنمەندی ئەوەیە کە بەھرەوەر گرتنی گەلی ئێران لە سەرەتیەکانی ھەڵگیرانی بایکۆتی ناڤۆکی دەستەبەر بکات.
فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ھەگەری ڕاگەیەندرانی بایکۆتی تازەی ئەمریکا دژی ئێران، وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا لە سەرمایەدانانی کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە بارەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە لایەنگری دەکات.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد.
ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا وڵاتانی جۆربەجۆر پشتگریی خۆیانیان بۆ ڕێککەوتننامەکە ڕاگەیاندووە.