چوونەدەری یەکلایەنە لەبەرجام و سەلماندنی بێ متمانەیی جیهان بە ئەمریکا
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەبەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی ڕایانگەیاند: بێ بەڵێنیی ئەمریکا بەرامبەر کۆهەنگاوی ناڤۆکی و لە ئەنجام دا کشانەوەی یەک لایەنەی ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ناڤۆکی، بێ متمانەیی جیهان بە ئەمریکای سەلماند.
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەئیدیعای بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤوکی و تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، فەرمانی کشانەوە لەبەرجامی مۆر کرد .
هەوڵی یەک لایەنەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی مۆرکەری کۆهەنگاوی ناڤۆکی و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داکوکیی خۆیان لەم هەوڵە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاندووە.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە دوای ڕاگەیاندنی چوونەدەری ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا هیچکات پێبەندی بەڵێنەکانی نەبووە، وتیشی : ئەمریکاییەکان لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو لە بەرامبەر گەلی مەزنی ئێران و نەتەوەکانی ناوچە، هەمووکات ڕەفتارێکی دوژمنانەیان گرتوەتەبەر و هیچکات لە پێناو ئاشتی و سەقامی ناوچە و جیهان نەجووڵاوەتەوە.
روحانی پێداگری کرد : بڕیاری ترەمپ سەبارەت بە بەرجام، دەستپێکەری شەڕێکی دەروونی بە دژی ئێرانە بەڵام گەلی خۆڕاگری ئێران ناکەوێتە ژێرکارتێکەری ئەم شەڕە دەروونییە.
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کردەوەی سەرۆکی ئەمریکا بووەتە هۆی سەرشۆڕی وڵاتێک کە ئیدیعای بەڕێوەبەرایەتی جیهان دەکات، وتیشی : ئەمریکا لە بەرامبەر هەوڵی شەڕخوازانەی هەندێ وڵاتی بیرکول، پاوانخوازی دەکات.
لاریجانی وتیشی : ئەمریکا لەحاڵێکدا نیگەرانی داهاتووی ئێرانە کە بۆ خۆی دەیان هەر بۆمب و کڵاڤۆکەی ناڤۆکی بەرهەم هێناوە و ئاسایشی جیهانی خستوەتە مەترسیەوە.
سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە پێداگری لەسەر ئەمەی ئێران، بەرجامی بۆ هاوپشتی لەگەڵ جیهان قەبووڵ کرد وتی: ئەمریکا تەنانەت پێبەندی ئیمزاکەی خۆشی نەبوو و بە کارەکەی ترەمپ جیهان لەوە تێگەیشتن کە حەق و ناحەق، لە کوێیە.
سەردار سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی جارێکی تر سەلمێندرا کە بە هیچ لەونێ ئەمریکا لە بەڵێنەکانی دا جێی متمانە نییە وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام نیشانی دا پرسی پیتاندنی ناڤۆکی بیانوو بوو و ئامانجی ئەوان ، پاوەجێیی سەربازی و مووشەکی و کارتێکەری ئێران لە ناوچە و خۆڕاگریی ناوچەیە.
ئەمیر سەرلەشکر سەید عەبدورەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاند: گەورەترین زەبری بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی شەرعیەت دان بە کۆبوونەوەی پشت مێز و وتووێژ لەگەڵ ئەمریکاییەکان بوو و گەورەترین قازانجیشی سەلمێندرانی بێ بەڵێن بوونی ئەوان بە بەڵێنەکانیانە.
عەلائەدین برووجێردی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێرانیش وتی: دوناڵد ترەمپ بە مۆرکردنی بەڵگەی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، جارێکی تر نیشانی دا کە لە کۆمەڵگەی جیهانی متمانە بە ئەمریکا ناکرێت و هەموو یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بەگاڵتە دەگرێت .
برووجێردی پێداگری کرد : بڕیاری دوناڵد ترەمپ بە زەرەری ئەمریکا دەبێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشانی دا بەهەرشەرت و مەرجێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ناوچە دەتوانێ بەهێزتر لە ڕابردوو، خۆی دەربخات.