ڕەخنەی نوێنەری پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران
باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە دانەبەر ڕەخنەو گازندەی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری ئەو وڵاتە لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وتی ئەو بڕیارە هیچ بنەمایەکی ئاوەزمەندانەی نیە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "پێتێر جێنکینز" باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتیشی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵی زۆری دا تا بڕیارەکەی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بیانووی پێویستیی پێشگریی بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی پاسا بداتەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لە بەردەستدا نییە کە بسەلمێنێ ئێران بەرەو ساز کردنی جەکی ئەتۆمی هەنگاوێکی هەڵگرتووە.
جەنکینز دانوستانی سەر لە نوێ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بە نەگونجاو و بەدوور لە ئاوەز زانی و وتی کە هیچ هۆیەک لە ئارادا نییە کە ئێران بیهەوێ لە چوارچێوی ڕێککەوتنێکی بەربڵاوتدا بێتە سەر مێزی دانوستان.
جێنکیز وتیشی: دەسراگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گەورەوتر و باشتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر گەنجاو نییە و لەو کارەدا هیچ ئاوەز و لۆژیکێک بەرچاو ناکەوێ.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد؛ ئەو کردەوە یەکلایەنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان داکۆکی و پشتیوانی خۆیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاندووە.