مۆگرینی: ئوروپا سوورە لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا پێی داگرت: ڕێککەوتنی ناڤۆکی (هەنگاوی هاوبەش) کاریگەر بووەو ئەو یەکێتییە سوورە لەسەر پاراستنی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ئەمڕۆ هەینی لە پرێس کۆنفرانسێک لە شری فلۆرانسی ئیتالیا وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێ بەشێوەی یەکلایەنە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران هەڵوەشێنێ چونکە ئەوە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە نییە بەڵکوو بۆماوەییەکی جیهانییە.
مۆگرینی لەنێو پەیامنێران لە فلۆرانسی ئیتالیا، بارودۆخی ئەمرۆی جیهانی بە شێواو و ئاڵۆز زانی کە تێیدا قەیران نانەوەو شەڕ وپێکدادان زاڵبووە بەسەر ئاوەزمەندییدا.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی کە خۆرهەڵاتی ناڤینی ئێستا هیچ پێویستییەکی نییە بەپێشبڕکێی چەکەمەنییەکان.
مۆگرینی بەپێداگری لەسەر پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆنی لەسەری، وتی کە، بەنوێنەرایەتی لە یەکێتی ئوروپا لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە بانگهێشت دەکا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی جیا لەهەڵوێستی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە هەشتی مای بەدووپات کردنەوەی ئیدیعا پڕووپووچەکانی دژ بەئێران و بردنەژێر پرسیاری ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چوونەدەری واشنگتۆن لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی ڕاگەیاند.