May 12, 2018 11:42 Asia/Tehran
  • پێداچوونەوەی دوو  کۆمپانی گەورەی  ئەورووپی  بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران

دوو کۆمپانی گەورەی گەیاندن و گواستنەوەی دەریایی لە جیهان، دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ڕایانگەیاند ڕەوتی پێداچوونەوە بە چالاکییەکانیان لەگەڵ ئێراندا دەست پێ کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، بەشگەکانی مائرسک لاین و بەشگەی گەمیەوانی مەدیتەرانە   یان ئێم ئێس سی  دوای بڕیاردانی ئەمریکا  بۆ دامەزراندنی  دووبارەی بایکۆتی دژی ئێران ، باسی نیازی خۆیان کرد بۆ پێداچوونەوە بە چالاکییەکانی هاوپێوەند  بە ئێران .

بەشگەی ئێم ئێس  سی   کە نووسینگەکەی  لە سویسرایە  ڕۆژی  هەینی لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم بەشگەیە لە چوارچێوەی  کاتێکی دیاریکراو لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکا لەبارەی  بایکۆتی ئێران، پەیڕەوی دەکات  . 

هەندێ سەرچاوە ڕایانگەیاند  بەشگەی ئێم ئێس سی  ئێستا  قەبووڵ کرانی  سفارش بۆ هەندێ لە بارەکان کە ڕەنگە بەرنامەی  بایکۆتی ئەمریکا بە دژی  ئێرانیش بگرێتەوە، وەستاندووە.

وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا دوابەدوای چوونەدەری ئەم وڵاتە لەبەرجام ڕایگەیاند  واشینگتۆن بایکۆتەکانی هاوپێوەند بە فروشتن، ڕادەست کردن، دابینکردن  یان گواستنەوەی گرافیت،  ئاسنی نەپاڵاوتە و نیوە چێکراوە وەک ئالۆمینیوم و پۆڵا و هەناردەکردن یان سۆفت وێر بۆ یەکپارچە کردنی ڕەوتی پیشەسازیی  بۆ ئێران و یان لە ئێرانەوە بۆ دەرەوە،  دەبووژێنێتەوە.

بەشگەی دانیمارکی  مائرسک لاین  یش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: قەبووڵ کردنی سفارشی هاوپێوەند بە بارگەلێک کە لە لیستی  وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا دان، ڕاگرتووە.

سەرپەیڤ