May 12, 2018 13:05 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی جۆرح بووش لە دوناڵد ترەمپ لەبەر چوونەدەر لە بەرجام

جۆرج بووش چل و سێیەمین سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە مەترسی تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا دوابەدوای چوونەدەری لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ئێران، وشداری دا .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونیی ئەمریکی سی ئێن ئێن،  جۆرج بووش  ڕۆژی  هەینی وتی  : تەنیا ڕێگە بۆ گەیشتن  بە ئاشتی بەشداری و هاوکارییە لە تەنیشت یەکتر،  هیچ شتێکی تر نییە بەڵام  دووبەرەکی نانەوە ئەنجامێکی جگە لە ناکامی لێ ناکەوێتەوە  . 

مارتین دمپسی  سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش وێڕای ڕەخنە گرتن لە کۆشکی سپی  لەبەر چوونەدەر لەبەرجام  وتی  :  ئەمریکا لە کشانەوە لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی  بە تەنێ ماوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممەی ڕابردوو بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکان بۆسەر ئێران لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

بەرپرسانی باڵای ئێرانی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام بە ئاشکرایی ڕایانگەیاند ئەگەر سێ وڵاتی ئەورووپیی لایەنی بەرجام  واتە بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمان  دەستەبەری  نەدەن و بەرژەوەندییەکانی ێئران بە تەواوی لەم ڕێککەوتنە بەدی  نەیەت، بڕیاری بەبڕشتانەی خۆ دەگرن و ڕایدەگەیەنن.

سەرپەیڤ