کرمیلین:چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی، ڕووسیا و ئەورووپا لە یەک نیزیک دەکاتەوە
ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری دەرەوەیی وتی : کردەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کشانەوە لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووسیا و ئەوڕووپا لە یەک نیزیک بنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یوری یوشاکۆڤ ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری دەرەوەیی ڕۆژی هەینی وتی : هاوڕەوتی سەرۆکانی ڕووسیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا لەپرسی کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووسیا و ئەورووپا لەیەک نیزیک بنەوە.
یوشاکۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا ڕۆژی هەینی لە وتووێژی تەلەفۆنی لەسەر گرینگایەتی پاراستنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی پێداگریان کرد، وتیشی : مۆسکۆ و بەرلین سەبارەت بە بەرجام هەڵوێستێکی وەک یەکیان هەیە .
یوری یوشاکۆڤ هەروەها باسی وتووێژ و چاوپێکەوتنی مێرکل لە م مانگە زاینیە لەگەڵ مێرکێل و ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک فەرەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کرد .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممەی ڕابردوو بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکان بۆسەر ئێران لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.