May 13, 2018 12:06 Asia/Tehran
  • داواکاری زوربەی ئاڵمانیەکان بۆ پارێزرانی کۆهەنگاوی ناڤۆکی

ئەنجامی ڕاپرسیەک لەنێوان شارومەندانی ئاڵمانی نیشانی دا کە زۆربەی ئاڵمانیەکان داوای پاراستنی پڕوگرامی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی دەکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی  فرانکفورتری ئاڵگمانییە  ئەنجامی  ڕاپرسی لێکۆڵینەوەی ئەمنید  و ڕۆژنامەی  بیلد ئام زونتاگ  نیشانی دا کە سەتی هەشتای  ئەو کەسانەی پرسیاریان  لێ دەکرا  داوای پاراستنی ڕێککەوتنی  ئەتۆمی ئێران بووە و پێداگرییان کرد کە سەرباری کشانەوەی ئەمریکا  لەم ڕێککەوتنە، ئەورووپییەکان هەر بەم ڕێککەوتنە پێبەند بن.

تەنیا سەتی هەشتای بەشداران لەم ڕاپرسییە لەسەر کشانەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەم ڕێککەوتنە پێداگرییان  کرد .

دوناڵد  ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا  هەشتەمی  مەی ،  بە ئیدیعای بێ ئەنجام بوونی  بەرجام و تۆمەتە بێ بنەماکانی دژە ئێران، فەرمانی چوونەدەری ئەمریکا لە  بەرجامی مۆر کرد  .  هەوڵی  یەکلایەنەی  ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە پێنج وڵاتی مۆرکەری بەرجام و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داکۆکی خۆیان لە م ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە  ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ