May 22, 2018 19:19 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرلەنوێی ڕووسیاو ئوروپا لەسەر پاراستنی بەرجام

وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند مسکۆو ڕێبەرانی ئوروپایی وێڕای پیداگری لەسەر پاڕاستنی بەرجام لەمەڕ پێویستی هاوکاری بۆ کەم کرانەوەی شوێنهاتەکانی چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنەدا هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، دیمیتری پسکوف ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران وتی ، ڕوسیا وڕێبەرانی وڵاتانی ئوروپایی لەوان فەرانسەوئالمان لەبارەی پێویستی هاوکاری بۆ بە کەمترگەیاندنی ئاستی شوێنهاتەکانی نەرینی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بە ڕیککەوتن گەیشتوون. وتەبێژی کرملین لەوەڵامدانەوە بە پرسێارێک لە بارەی لێکدانەوەی مسکۆ لە دوازدە داواکاری واشنتۆن لە ئێران وتی: ئەمە کە تاران چلۆن ئەم دوازدە بابەتە لێک ئەداتەوە ، گرینگترە، چونکە ڕوسیا ووڵاتانی هاوپێوەند ی ئوروپایی پێبەندی خۆیانیان لەجی بەجێ کرانی بەرجام وپاڕاستنی ڕاگەیاندووە وهیوادارن کە ئێرانیش لە بەرجام بمێنێتەوە. مایک پەمپئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە بە دوپات کردنەوەی تاوان دانە پالە بێ پایە وبنەڕەتەکانی ڕابردوو لە دژی ئێران، ستراتژی نوێ سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆنی لەهەمبەر تاران دوای چوونەدەری ولاتەکەی لە بەرجام ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ