کاردانەوەی ئەمریکایەکان بە لێدوانە دژەئێرانییەکەی پۆمپێئۆ
کاردانەوەکان لەناوخۆی ئەمریکا بەقسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو دیاریکردنی ١٢ مەرج بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا بەردەوامە.
ستێفان والت، مامۆستای زانکۆی هارواردی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە لە توئیتەردا، قسەکانی مایک پۆمپێئۆ و ١٢ مەرجی بۆ ئێرانی بە گەمژانە زانی و بەتانەوە نووسی: من جارێ کەمێک سەرسووڕماوم کە پۆمپێئۆ داوای لە ئێران نەکردووە کە رەزامەندیی دەرببڕێ لەگەڵ کردنەوەی زەوینی گۆڵف بەوێنەیەکی ترەمپ لەتاران و تێچووی دروست کردنی شوورەی سنووریی ئەمریکاو مەکسیک بدات.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆستیش لەشێکردنەوەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسی: پۆمپێئپ لەیەکەم وتاردانی لەو پۆستەدا، بۆ ناردنی پەیامی"یان شتێک کە ئێمە دەمانەوێ، بخوازن یان هیچ!" بۆ خەڵکی ئێران و ڕێبەرانی ئەو وڵاتە، کەڵکی وەرگرت.
واشنگتۆن پۆست پێی داگرتووە، "ئەو خەیاڵە کە خەڵکی ئێران سەروەرییەکەیان ناچاربکەن لەبەر ئەمریکادا بەچۆکدابێن، لانیکەم بۆ کەسێک کە لە چەند دەیەی ڕابردوو کاتێکی زۆری لە ئێران تێپەڕاندووە، بە پڕوپووچ دێتەبەرچاو."
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ دووشەممە لە "ناوەندی هەریتیج" بەدانانی ١٢مەرج، هەڕەشەی کرد، ئەگەر ئێران ئەو مەرجانە جێ بەجێ نەکات، واشنگتۆن قورسترین سزاو ئابلۆقەی مێژوو بەسەر ئەو وڵاتە دادەسپێنێ.