سەرۆکی پێشووی نەمسا : ئەورووپاو ڕووسیاو چین دەبێ لەبەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوەستن.
سەرۆکی پێشووی نەمسا ڕۆژی سێ شەممە لە مۆسکۆ پێی داگرت: ئەورووپاو ڕووسیاو چین دەبێ لەبەرامبەر کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوەستن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ولفگانگ شوسڵ سەرۆکی پێشووی نەمسا، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێککەوتنێکی ئەرک هێنی چەند لایەنەیە، بە ڕاشکاوی وتیشی: کشانەوەی واشێنگتۆن لەم ڕێککەوتنە، نمونەی بەرچاوی پێشێلکرانی پەیمانە نێونەتەوەییەکانە.
ولفگانگ شوسڵ سەرۆکی پێشووی نەمسا وتیشی: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئەو وڵاتانەش کە خەریکی سات و سەودان لەگەڵ ئێراندا پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.
ولفگانگ شوسڵ سەرۆکی پێشووی نەمسا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەورووپاو ڕووسیاو چین دەبێ ئەو هەنگاوەی ئەمریکا لەمەڕ وازهێنانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ڕێکخراوەی بازرگانیی جیهانی دا بەرپەرچ بدەنەون، وتیشی: ئەگەر هەمووان بجوڵێنەوە دیارە شوێن لە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا دادەنێن، چونکو ئەمریکا بە ترەمپەوە بەرتەسک نابێتەوە، سێنا و ئەنجومەنی نوێنەران ، بیروڕای گشتی، ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و بازاڕە دراڤییەکانیش لەوێن.
بریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئاڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە پشتگریی دەکەن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش پاش ڕاگەیاندنی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، بەدەربڕینی ئەمەی کە فەرمانی داوەتە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کە لەماوەی چەند حەوتەی داهاتوودا لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و ڕووسیاو چین وتووێژ بکات، وتیشی: ئەگەر بێتوو بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دابین بکرێت، بەپێچەوانەی خواستی ئەمریکا ئێران لە ڕێککەوتنەکەدا دەمێنێتەوە.