وەزیری دەرەوەی فەڕانسا : بەرجام دەبێ بپارێزرێت
وەزیری دەرەوەی فەڕانسا ڕۆژی دوشەم لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک سەبارەت بە بەرجام و داهاتووی چالاکی کۆمپانیا ئورووپاییەکان لە ئێران جەختی کرد کە بەرجام دەبێ بپارێزرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزوین ئێران ژان ئیو لودریان " وەبیریشی هێنیاەوە ئەمریکاییەکان هەڕەشە لە کومپانیا فەڕانسەوییەکان دعکەن کە ئەگەر بێتوو لە ئێران سەرمایەنانەوە بکەن بایکوت دەکرێن . بە و پێیە پاریس دەبێ سازوکارێکی بۆ پاراستن لە کۆمپانیاکانی خۆی و بۆ پاراستنی بەرجامم لە بەرچاو بگرێت . وەزیری دەرەوەی فەڕانسا شەوی هەینی ڕابردوو وتیشی یەکێتیی ئوروپا لە بواری پاراستن لە کومپانیا ئوروپاییەکان لە هەمبەر بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران پێشکەوتنەکانی هەبووە . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەمە 8 مای بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران چوونەدەری واشنگتون لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکوتە ناڤۆکیەکان لە ماوەی سێ هەتا 6 مانگی داهاتووی ڕاگەیاند . ئەو کردەوەی تڕەمپ ڕووبەڕووی شەمەزار کردنی بەربڵاوی ناوخویی و نێونەتەوەیی بووەوە . بریتانیا فەڕانسا ڕووسیا و چین ئاڵمان و یەکێتیی ئوروپا وەک لایەنەکانی بەرجام وتیشیان لەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری دەکەن . لە هەمان پێناودا ئێران ئوروپا لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا وتووێژگەلێکیان بە مەبەستی پاراستنی بەرجام دوای چوونە دەر لە ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە دەسپ ێکرد . ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران چوارشەمە 23 مای لە شی کردنەوەی دۆخی پێویست بۆ درێژە دان بە بەرجام لە گەڵ ئووپاییەکان جەختی کرد : ئوروپاییەکان دەبێ ڕێککەوتنێک دژی ئەمریکا بدەن بە ئەنجومەنی ئاسیاش و ناڕەزایەتی دەرببڕن بە چوونە دەری واشنگتون لە بەرجام ئوروپاییەکان هەروا دەبێ بەڵێن بدەن پرسی مووشەکی و ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران هیچکات نەهێنە ئاراوە .بەرەنگاری هەر جۆرە بایکوتێکی ئەمریکا دژی ئێران ببنەوە و کڕینی نەوت لە ئێرانیش ب ە ڕادەی پێویستی ئێران گەرەنتی بکەن بانکە ئوروپاییەکانیش دەبێ سەبارەت بە گرتن و دانی پارەی بازەرگانی دەوڵەتی و تاکەیی لە گەڵ کماری ئیسلامی ئێران گەرەنتی بدەن .