بێڕنی سەندێرز : ئەمریکا با کۆتایی بێنێ بە پشتگری کردنی لە ئیسرائیل
سێناتۆری ئەمریکی داوای کۆتایی هاتنی پشتگریی کۆشکی سپی لە ڕژێمی ئیسرائیلی کرد .
بێڕنی سەندێرز سێناتۆری سەربەخۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە دەرەوەییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەت فەلەستین ، داوای دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی کرد بۆ ڕەوشتی مرۆڤیی تێکچڕژاوی غەززە.
بێڕنی سەندێرز وتی: ئەمەی کە نزیکەی دوو ملوێن کەس لە غەززە لە ڕەوشتێکی نالەباردا بەسەر دەبەن و ڕادەی بێکاری لەنێو لاوان دەگاتە لەسەدا شەست و خەڵک ناتوانن ئەم ناوچەیە بەجێ بهێڵن، بابەتێکی جێگای قەبووڵ نییە.
ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە درۆزن زانی و وتی: ترەمپ بەڵێنی دا لە ئەفغانستان بێتە دەرەوە کەچی هێشتا ئەم کارەی نەکردووە، ڕەخنە لە شەڕی عێراق دەگرێ، کەچی دوای ئەوە جان بۆڵتۆنی وەکوو ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانی هێنایە سەر کار کە لەو گەڵاڵەکارانەی شەڕی عێراق بووە.
بێڕنی سەندێرز هەر لەم حاڵەدا خوازیاری کەم کرانەوەی بوجەی سەربازیی ئەمریکا بوو و وتی: لە کۆنگرێس دا دژی ئەو بوجەیە دەنگی داوە.
ڕاپەڕێندرانی فەرمانەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی مای 2018 و گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تەلەبیبەوە بۆ قودس لەگەڵ ناڕەزامەندیی بەربڵاوی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دا بەرەوڕوو بووەوە.