ناڕەزایەتی خەڵکی مەغریب بە لایەنگری عەرەبستان لە ئەمریکا
هەزاران کەس لە خەڵکی مەغرب لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا، عەرەبستانیان بە خەیانەت بەدژی وڵاتەکەیان تۆمەتبار کرد و داوای پچڕانی پێوەندی لەگەڵ ڕیاز و بانگێشتنی هێزەکانی مەغریب بۆ یەمەنیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەڵوێستی بەرپرسانی وەرزشیی عەرەستان لەسەر داکۆکی لە ئەمریکا خەنیمی مەغریب بۆ میوانداری موندیاڵی تۆپی پێ لەساڵی 2026 هەزاران کەس لە مەراکشیەکان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، عەرەبستانیان بە خەیانەت دەرحەق بە مەراکش تۆمەتبار کرد.
مەراکشییەکان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاند: لەحاڵێکدا سعودییەکان وەها هەڵوێستێک دەگێڕن کە سەربازانی مەغربی لەبەر پاراستنی ئاسایشی عەرەبستان لە یەمەن شەڕ دەکەن و دەکوژرێن.
مەغرب دابەدوای دەستدرێژکاری ڕژێمی سعودی بۆسەریەمەن، ژومارێک لە چەکدارانی خۆی بۆ یارمەتیدان بە عەرەبستان ناردووەتە ئەم وڵاتە.
تورکی ئالی شێخ سەرۆکی شاندی وەرزشی عەرەبستان ماوەیەک لەمەوبەر بە داکوکی کردن لە میواندارەتی ئەمریکا بۆ موندیاڵی تۆپی پێ لەساڵی 2026 وتبووی بەرژەوەندییەکانی عەرەبستان بەدەست ئەمریکاوەیە هەرلەبەرئەمەش ئەمریکا بەباشتر لە مەغریب دەزانێ.
وڵاتی ئەفریقی مەغریب مارسی ڕابردوو بەشێوەی ڕەسمی بوو بە بەربژارەتی میواندارەتی موندیاڵی تۆپی پێ لەساڵی 2026. مەغریب لەگەڵ ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک کە بەشێوەی هاوبەش بەربژاری میواندارەتی موندیاڵی تۆپی پێن، رکابەری دەکات.
فیفا بەرلە دەستپێکی جامی جیهانی فوتباڵی 2018 لە سوریا، میوانداری ساڵی 2026 ڕادەگەیەنێ.