درێژەی داکۆکیی هەمەلایەنەی واشینگتۆن لە ڕژێمی زایۆنیستی
ئەمریکا لە پێناو داکۆکی کردن لە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان، کشایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوە و نیکی هەیلی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڕیاری دەوڵەتی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایان لە چوونەدەر لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕاگەیااند.
پۆمپێئو و نیکی هەیلی ، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە چل و حەوت ئەندامی هەیە بە دوژمنایەتی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد .
کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای ناکام مانەوەی ئەم وڵاتە لە کشانەوەی ڕزێمی زایۆنیستی لە دەستووری کاری هەمیشەیی ئەم ئەنجومەنە، ئەنجام دراوە .
خێرا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لەم کارەی ئەمریکا کرد .
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەووەیەکگرتووەکاان بەڵام لەم کارەی ئەمریکا پەژارەی دەربڕی .
ئەمریکا بەرلەمەش لە پێناو داکۆکی کردن لە ڕژێمی منداڵ کوژی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی یونسکو کشابووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوازدەی ئوکتوبەری ساڵی 2017 بەم بیانووەی کە یونسکو دوژمنی ئیسرائیلە ڕایگەیاند کە لەم ڕێکخراوەیە دەکشێتەوە . ئەم کارەی واشینگتۆن سی و یەکی دیسەمبەری 2017 جێبەجێ کرا.
ڕێکخراوی یونسکو چوارەمی ژووئیەی ساڵی 2017 لە بڕیارنامەیەک دا پێداگری کرد کە ئیسرائیل هیچ سەروەرییەکی بەسەر بەیتولموقەدەس نیە . شاری پیروزی قودس لەساڵی 1967ەوە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلیەوە داگیرکراوە.
یونسکو هەروەها دووهەمی مانگی مەی 2017 بە پەسەند کردنی بەیاننامەیەک ڕژێمی زایۆنیستی لەبەر بنپێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بەیتولموقەدەس و کەرتی غەززە ئیدانە کرد و لە ئیسرائیل وەک هێزی داگیرکەر ناوی برد .
ئەمریکا لایەنگری سەرەکیی داگیرکاری و تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستینە.