پوتین : چوونەدەری سەربازانی ڕوسی لە سووریا درێژەی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i344155-پوتین_چوونەدەری_سەربازانی_ڕوسی_لە_سووریا_درێژەی_هەیە
سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ژمارەیەک لە یەکەکانی سەربازی ئەم وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند : چوونەدەری ئەم یەکانە هەروا درێژەی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2018 14:58 Asia/Tehran
  • پوتین : چوونەدەری سەربازانی ڕوسی لە سووریا درێژەی هەیە

سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ژمارەیەک لە یەکەکانی سەربازی ئەم وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند : چوونەدەری ئەم یەکانە هەروا درێژەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری " ئینتر فەکس" ڤیلادێمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوکۆڕی  دەرچووانی زانکۆکانی سەربازی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : هەزارو١٤٠ سەربازی ڕوس ، ١٣ فڕۆکە و١٤ کۆپتەر لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە لە سووریا چوونەتە دەرێ. سەرۆک کۆماری ڕوسیا وتی: چوونەدەری هێزە چەکدارەکانی ڕوسیالە مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٥ بە داواکاری دەوڵەتی یاسایی " بەشارئەسەد " سەرۆک کۆماری سووریا بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەت وئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی هاتنە ناو ئەم وڵاتەوە. ڕوسیا ئێستاکە دوو بنکەی سەربازی لە سووریا هەیە کە داگری بنکەی ئاسمانی " ئەلحەمیمیم " وبنکەی دەریایی " ترتوس" ە.