مانگی رابردووی زایینی، گەرمترین مانگ لە مێژووی جیهاندا
ئهیلوول 10, 2026 18:23 Asia/Tehran
مانگی رابردووی زایینی، گەرمترین مانگی تۆمارکراو لە مێژوودا بوو و مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی ڕابردوودا، گەرمایەکی لەو چەشنەی تاقی نەکردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی "بێ ئێف ئێم"ی فەرانسە مانگی ئابی ٢٠٢٦، گەرمترین مانگ بوو کە تائێستا لەسەرتاسەری جیهاندا تۆمار کراوە. هەروەها ئەوە خرابترین هاوین بۆ ئەوروپای رۆژاوایی بوو.
بەپێی ئەو داتایانەی لە ڕێکخراوی کەشناسی کوپەرنیکوسی ئوروپا دەسکەوتووە، مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی ڕابردوودا وەها گەرمایەکی تاقی نەکردۆتەوە.
مانگی ئابی ئەمساڵ، کۆتایی پێ هێنی گەرمترین هاوین لە ئوروپای رۆژاوایی و گەرمترین هاوینی تۆمارکراو لە مێژووی فەڕانسەدا بووە. بەگشتی، لانیکەم پەنجاو سێ رۆژ شەپۆلی گەرما، بریتی لە؛ چوار رۆژ گەرمای قورس لە ماوەی سێ مانگدا، تۆمار کرا کە درێژترین رۆژیش هەرلە مانگی ئابدا ڕووی دا.