پەسەندکرانی بڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی دژی ئێران و پەرچەکردارەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446646-پەسەندکرانی_بڕیارنامەی_سیاسیی_پێشنیارکراوی_ئەمریکاو_سێ_وڵاتی_ئەوروپی_دژی_ئێران_و_پەرچەکردارەکان
بڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئوروپی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، بە ٢٣ دەنگی ئەرێ، هەشت دەنگی بێلایەن و سێ دەنگی نەیار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پەسەندکرا. پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامەیە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی نوێنەرانی تاران، مۆسکۆ و پیکەن بوو لە ئەنجومەنی بڕیاردەران و وەزارەتی دەرەوەی پاکستان.
(last modified 2026-09-10T15:00:24+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2026 14:23 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی بڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی دژی ئێران و پەرچەکردارەکان

بڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئوروپی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، بە ٢٣ دەنگی ئەرێ، هەشت دەنگی بێلایەن و سێ دەنگی نەیار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پەسەندکرا. پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامەیە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی نوێنەرانی تاران، مۆسکۆ و پیکەن بوو لە ئەنجومەنی بڕیاردەران و وەزارەتی دەرەوەی پاکستان.

لەبڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، بە دووپات کرانەوەی بانگەشە سیاسییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، گرینگی نەدران بە هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس و چاوپۆشی کردن لە شوێنهاتەکانی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ژێرکۆنترۆڵ و چاودێریی، داوا لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس دەکرێ بڕیارنامەی تازە، بڕیارنامەکانی پێشووی ئاماژەپێکراو لە دەق و ڕاپۆری ئەم دواییەی خۆی سەبارەت بە ئێران، بۆ ئەندامانی ئاژانس، ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرێ.

ئەو بڕیارە لەگەڵ کاردانەوەی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو چیندا بەرەوڕوو بوو کە هەر سێ وڵات بەدەرکردنی بەیاننامەی هاوبەش لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، سیاسەتی وڵاتانی رۆژاوایی لەحاند بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکی ئێرانیان بەتوندی ئیدانەکرد و بەبێ بنەما ناویان برد.

تاران، مۆسکۆ و پیکەن هەروەها هەوڵی رۆژاوا بۆ گرتنەبەری میکانیزمی "سنەپ بەک"یان بە بەتاڵ و نایاسایی لێکدایەوە، چونکە هەموو بڕگەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ دا کۆتاییان پێهاتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پەسەندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی بە کردەیەکی سیاسی و نایاسایی ناوبرد و پێی داگرت؛ ئەو بڕیارنامە، نەک هەر کۆدەنگی لەسەر نییە، بەڵکوو پیشاندەری دووفاقیی بوون و ناکۆکیە لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا و خراپ بەکارهێنانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لەلایەن ئەمریکاو ئوروپاوە.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی داوا لە ئێران دەکا پابەندی وادەو بەڵێنەکان بێ بەڵام باسی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران ناکا کە هۆکاری سەرەکیی دەس ڕانەگەیشتنی ئاژانسە.

بەقائی بەئاماژە بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانیش وتی: نزیک بە سێ یەکی ئەندامان لەگەڵ ئەو بڕیارنامەدا نەیارەتییان کردووە یان ڕەزامەندییان دەربڕیوەو دەنگی ئەرێنی ژومارێک وڵات بۆ نموونە، ژاپۆن و عەرەبستان، لەژێر گوشار یان تەماح وەبەرناندا ئەنجامی گرتووە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییشدا جەختی کرد: ناردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەبێ هیچ بنەمایەک کراوە، چونکە ئێران هیچ پابەندییەکی ئەتۆمیی پێشێل نەکردووە و ئەوەی وا ناودەنرێ پێشێلکران، لێکەوتەو ئەنجامی دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش لە کاردانەوە بە پەسەندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ئەندامی ئێن پی تی مافی پەرەپێدانی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکی خۆی هەیە.