نرخی جیهانیی نەوتی برێنت ١٠٥ دۆلاری تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446650-نرخی_جیهانیی_نەوتی_برێنت_١٠٥_دۆلاری_تێپەڕاند
نرخی جیهانیی نەوتی برێنت لە ١٠٥ دۆلار تێپەڕی؛ نەوتی ١٠٥ دۆلاری لەکاتێکدایە کە هاتووچۆ لە گەرووی هورمز لە هەفتەی ڕابردوو، گەیشتە کەمترین ئاستی لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا.
(last modified 2026-09-10T15:05:23+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2026 15:23 Asia/Tehran
  • نرخی جیهانیی نەوتی برێنت ١٠٥ دۆلاری تێپەڕاند

نرخی جیهانیی نەوتی برێنت لە ١٠٥ دۆلار تێپەڕی؛ نەوتی ١٠٥ دۆلاری لەکاتێکدایە کە هاتووچۆ لە گەرووی هورمز لە هەفتەی ڕابردوو، گەیشتە کەمترین ئاستی لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا.

نرخی نەوتی برێنت، سەد و پێنج دۆلاری تێپەڕاند. نەوتی سەد و پێنج دۆلاری لەکاتێکدایە کە هاتووچۆ لە گەرووی هورمز لەماوەی هەفتەی ڕابردوو، گەیشتە کەمترین ئاستی لەچوارمانگی ڕابردوودا.

هاوکات یەدەگ و پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی ئەمریکا گەیشتووەتە کەمترین ڕێژە لە چل و پێنج ساڵی ڕابردووداو نرخی گازاویل لەو وڵاتەش گەیشتووەتە زیاترین ڕێژەی مومکین لەمێژوودا.

نرخی نەوت و بەگشتی نرخی وزە لەبەر نیگەرانی لە تاوسەندنی گرژییەکان لە رۆژاوای ئاسیا و پاشان کێشەو گرفتی درێژماوە لەبەردەم فرۆشی نەوت لەڕێی شادەماری گەرووی هورمزەوە کە دەتوانێ گەشەی ئابووریی جیهان بخاتەژێر کارتێکەریی، گەیشتووەتە بانترین ئاستی لە چوار ساڵی ڕابردوودا.