ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی ئینگلیز: درێژەی شەڕ لەگەڵ ئێران، داڕمانی ئابووریی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446642-ئەفسەری_پێشووی_هەواڵگریی_ئینگلیز_درێژەی_شەڕ_لەگەڵ_ئێران_داڕمانی_ئابووریی_ئەمریکای_لێدەکەوێتەوە
بەبڕوای ئەفسەری پێشووی ڕێکخراوی شۆڤاریی ئینگلیز ناسراو بە ئێم ئای شەش، درێژەی شەڕ و پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ ئێران، دەتوانێ داڕمانی داڕشتە ئابووریەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی رۆژاوای لێ بکەوێتەوەو بازاڕەکانی بەرەبەشیش تووشی شۆک بکا.
(last modified 2026-09-10T14:58:47+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2026 12:23 Asia/Tehran
  • ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی ئینگلیز: درێژەی شەڕ لەگەڵ ئێران، داڕمانی ئابووریی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە

بەبڕوای ئەفسەری پێشووی ڕێکخراوی شۆڤاریی ئینگلیز ناسراو بە ئێم ئای شەش، درێژەی شەڕ و پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ ئێران، دەتوانێ داڕمانی داڕشتە ئابووریەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی رۆژاوای لێ بکەوێتەوەو بازاڕەکانی بەرەبەشیش تووشی شۆک بکا.

"ئالستەیر کرووک" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی رووسی تاس وتی: شەڕ لەگەڵ تاران، ڕۆڵی گرینگی دەبێ لە هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی بەردەم ئەمریکا. وتیشی: پرسی دەسدرێژیی سەربازیی سەرئێران گرێدراوی هەڵاوسانە لە رۆژاوا، ئێران دەتوانێ داڕشتە ئابوریەکانی رۆژاوا بگۆڕێ.

ئەو ئەفسەرەی پێشووی هەواڵگریی ئینگلیز هەروەها وتی: کاری لەپێشینە و سەرەکیی ئێستای رۆژاوا، پاراستنی هەژمۆنیی دۆلار و کۆنترۆڵ بەسەر سیستەمی دراڤییە، بابەتێک کە ئێستا خەریکە لە کۆنترۆڵیان دێتەدەر و لەوانەیە لە پاراستنیدا، شکست بێنن.

ناوبراو وتیشی: ناسەقامی بەسەر هەموو شوێنێکدا زاڵەو ئەو دۆخە زۆر مەترسیدارە.