نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: بوونی ئێران لە سووریا یاساییە
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانی بە هێزێکی ناوچەیی زانی و وتی: بوونی ئێران لە سووریا یاساییە و کەس ناتوانێ حاشا لەمە بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا؛ "واسیلی نێبێنزیا" Vasily Nebenzya ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەنجام دراو لە خولی یەک مانگەی سەرۆکایەتی ڕووسیا بە سەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاراستە کرد و ئەو بابەتەی لە وەڵام دانەوەی پرسیارێک سەبارەت بە بوونی ئێران لە سووریا هێنایە ئاراوە.
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئێران و سووریا هەر دوو ئەنجامی نەتەوە یەکگرتووەکانن و ئێران لە سووریا بە پێی داخوازیی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە ئامادەیە، کەوایە مانەوەی لە سووریا یاساییە.
نەبێنزیا جەختی کرد: کەس ناتوانێ حەشا لە ئامادەبوونی یاسایی ئێران لە ڕووسیا بکات لەبەر ئەوەی کە ئەم ئامادەبوونە بە داخوازیی دەوڵەتی سووریا و بە مەبەستی داکۆکی لە دیمەشق لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکاندا ئەنجام دراوە.
نوێنەری فدراسیۆنی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتی زۆر تۆمەتبارن بە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، ڕاشیگەیاند: ئێران لە مێژە ڕایگەیاندووە ئامادەی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەیە سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە بەڵام لایەنەکانی دیکە رازی بە وتووێژ لەگەڵ ئێران نین.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو، بەڵام لەبەر خۆڕاگریی دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتە و داکۆکیی ژمارێک وڵاتی دۆست و هاوڕێ تا ئێستا ئەو پیلانەی دوژمنان بە ئاکام نەگەیشتووە.