بەرزبوونەوەی ئاستی پەلامارەکانی داعش بۆسەر تالیبان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان
نیونەری ویلایەتی کونەر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان باسی بەرزبوونەوەی ئاستی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات بۆسەر تالیبان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان .
بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەری تەسنیم ، مولەوی شەهزادە شاهید گوتی : رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەمانجی سەرەکیی خۆی سەرکوت کردنی گروپی تالیبان داناوە چونکە ئەم گروپە بە گەورەترین لەمپەر دەزانێ لەسەر رێگەی پەلامارە تیرۆریستیەکانی خۆی لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان دەزانێ .
ئەندامی پەرلەمانی ئەفغانستان وتیشی : پەرەی پەلامارەکانی داعش و زاڵبوون بەسەر ناوچەی زیاتر لە لایەن ئەم گروپەوە ، نیگەرالنیی جدیی خەڵکی ویلایەتی کونەری لێکەوتووەتەوە .
تالیبان لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران هەڵمەتی جیاجیای لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکوور و رۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئەنجام داوە کە رووبەڕووی کاردانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی بووەتەوە .