داکۆکیی سلۆڤێنی لە درێژەپێدرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ ئەمریکا
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سلۆڤێنی لەدیدار لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیۆبلیانا داکۆکی کرد لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی).
"ئەندری لۆگار"یاریدەری وەزیری دەرەوەی سلۆڤێنی رۆژی هەینی لەدیدار لەگەڵ "مورتەزا درزی رامەندی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیۆبلیانا جەختی کرد لەسەر ئیرادەی دەوڵەتی سلۆڤێنی وەک وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپا بۆ درێژەدان بەهاوکارییەکان لەگەڵ ئێران سەرباری زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا.
باڵوێزی ئێران لە لیۆبلیاناش لەدیدار لەگەڵ یاریدەری وەزیری دەرەوەی سلۆڤێنی وێڕای پێشکەش کردنی پەیامی مەحەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە "کارل ئێریاڤتس"ی وەزیری دەرەوەی سلۆڤێنی، لەبارەی دواهەڵوێستی ئێران لەهەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە، شیکاری خستەڕوو.
باڵوێزی ئێران لە سلۆڤێنی هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات بەئاراستەیەکی شیاودا تێپەڕێ ، هیوای خواست، ڕێژەی ئاڵ و وێری بازرگانیی دوو وڵات لەداهاتوویەکی نزیکدا لەسەت ملوێن یۆرۆ زیاتر بکرێ.