بۆگدانێف : ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە سوریایە
جێگری وەزیری دەرەوەی نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاربوباری رۆژهەڵاتی ناڤین رۆژی شەممە جەختی کردەوە موستەشارانی ئێرانی لەسەر داوای حکومەتی سوریا لەم وڵاتەدان .
بە پێی راپۆری ئیرنا ، میخایل بۆگدانێف لە دیمانەیەکدا گەڵ کەناڵی زایۆنیستی " کان " جەختی کردەوە موستەشارانی ئێرانی یارمەتی سوریا ئەدەن بۆبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان .
بۆگدانێف ژماری موستەشارانی ئێرانیی لە سوریای زۆر کەم ناوبرد و وتیشی ئێران لە سوریا هێزی سەربازیی نیە .
قەیران لەسوریالە ساڵی 2011 وە بە هێرشی بەرفراوانی گروپە تیرۆریستیەکانی داکۆکیراوی عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە لە بەرژوەندیی رژێمی زایۆنی دەست پێبوو . بە دوای ئەوەدا سوریا لە ئێرانی ویست یارمەتی دمشق بدات بۆ نەهێشتنی تیرۆریستان .
ئەرتەشی سوریا 19 ی نوامبری 2017 بە یارمەتی موستەشارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی شاری بوکەمال لە باشووری پارێزگەی دەیرزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا ( دوایین بنکەی سەرەکیی داعش ) رزگار بکات .
بە ئازادکرانی بووکەمال ، ئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش لە سوریا تەنیا لە بیابان و دەشتەکانی دەوربەری پارێزگاکانی دەیرزوور و حومسە .
گروپە تیرۆریستیەکانی دیکەش خەریکی لەبەین چوونن.