پێداگریی سەرۆک کۆمارانی ئێران وسوئیس لەسەردرێژەی پاڕاستنی بەرجام
سەرۆک کۆمارانی ئێڕان وسوئیس لەسەر پاڕاستنی بەرجام وەکوو دەستکەوتی گەورەی سیاسی پێیان داگرت و مانەوەی ئەم ڕێککەوتنەیان بە قازانجی ئاسایش و ئاشتیی جیهانی زانی.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نێوەڕۆی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ" ئالن بێرسە "سەرۆک کۆماری سوئیس لە پریس کۆنفرانسێکدا لە شاری بێرن بە ئاماژەدان بەمە کە یەکێ لە مەسەلە هەرە گرینگە کانی بەرباسیی وتووێژی دوولایەن ، پرسیی بەرجام وپێویستی ڕێزوحورمەتی هەموو وڵاتان لە ڕیککەوتنەکانی نێودەوڵەتی وپەسەن کراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بە تایبەت بڕیارنامەی ٢٢٣١بوو ، وتی: هەتا کاتێک کە بەرژەوەندی ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام دابین بکرێت ودەستەبەریە پێویستەکان لەم بوارە وەربگرێت، لەبەرجامدا دەمێنێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم پرێس کۆنفرانسەدا کە دوای واژۆکردنی سێ سەنەدی هاوکاری لە بوارەکانی زانستیی، تەندوروستی وئابووری، بەڕێوە چوو، هێواداری دەربڕی: پێوەندی ماڵیی ، بانکیی ، تیجاری، سەرمایە نانەوە ، گەشتێاری ، زانستیی وفەرهەنگیی دوو وڵات پەرە دەستێنێت.
ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەدژی ئێران زێدە بێژیە پیداگری کرد: ئەوبۆچوونەی کە هەموو بێجگە لە ئێران نەوت هەناردە بکەن، هەڵە وناژێرانەیە . سەرۆک کۆماری سوئیس یش لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئاماژەدان بە داڕشتنی نەخشە ڕێگای گەشە وپەرەی پێوەندی دوو وڵات لە بەشەکانی ئابووری، ماڵیی ، زانستیی، وتەکنیکی وکۆچبەریی وتی: لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە مەڕ مەسەلە جۆربەجۆرەکانی بەرسەرنجی دوو وڵات بە تایبەت لەمەڕ بەرجام وئاکام وئەنجامی چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە ، وتووێژ کراوە.
ئالن برسە بە پیداگری لەسەر ئەمەکە سوئیس پێبەندە بە جێ بەجێ کرانی بەرجام ، وتی: ڕێککەوتنی بەرجام لە لایەن چەند وڵاتەوە مۆرکراوەو بە بڕیارنامەکەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان پشتیوانی دەکرێت وهاوکاری دوو لایەن بۆ پاڕاستن ودرێژەی ئەم رێککەوتنە زۆر گرینگە. سەرۆک کۆماری سوئیس هەروەها ؛لەسەر پەرەی پێوەندی ماڵیی وئابووری لەگەڵ ئێران پێداگری کرد.