ته‌مووز 04, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی یەکیەتی ئوروپا لە بارەی دانیشتنی بەرجامەوە

یەکیەتی ئوروپا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی بەڕێوەچوونی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پێنج وڵاتی باقی ماو لە بەرجامی کرد لە هەینی داهاتوودا لە ڤیەنا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لە بەیاننامەکەی یەکیەتی ئوروپادا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوبۆوە هاتووە ، دانیشتنی ئەندامانی لیژنەی هاوبەشی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) لە ئاستی وەزیراندا ، شەشی تەمووز لە ڤیەنای پێتەختی ئوتریش بەڕێوەدەچێ .

ئەم دانیشتنە بە سەرۆکایەتی فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی چین ، فەڕەنسە ، ئاڵمان ، روسیا ، بەریتانیا و ئێران بەڕێوەدەچێ .

لە دانیشتنی بەردەمدا ، بەلەبەرچاوگرتنی چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتی ناڤۆکی ، باسی رێکارەکانی پاراستن و درێژە دان بە جێبەجێ کرانی ئەم رێککەوتنە دەکرێ .

 

سەرپەیڤ