پێداگریی لاڤرۆڤ لەسەر ئامادەبوونی کارای ئێران بۆ چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی روسیا جەختی کردەوە داوا لە ئێران بۆ کەمکردنەوەی هێژموونیەکەی لەم وڵاتەدا لە سوریا و تێکڕای رۆژهەڵاتی ناڤین واقع بینانە نیە .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیا ئەلیەوم سێرگی لاڤرۆڤ رۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن گوتی : کێشەکانی ناوچەکە بێ بەشداریی وڵاتە سەرەکیەکانی ، لەوان ئێران چارەسەر ناکرێن .
وەزیری دەرەوەی روسیا هەروەها گوتی : هەموو بایکۆتەکانی سوریا دەبێ هەڵوەشێن و هەنگاوی پێویست بۆ دابین کردنی ئاسایشی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتی خۆیان هەڵگیردرێ .
لاڤرۆڤ وتیشی ڕۆڵی ئەردەن وەک چاودێر لە دانوستانەکانی ئاسانە کە دانیشتنی دواتری لە ئاخیری ئەم مانگەدا دەبێ ، زۆر بەنرخە .
وەزیری دەرەوەی روسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا رایگەیاند چارەسەریی کێشەی فەلەستین - ئیسراییل بووەتە هۆی نیگەرانی جددی و وڵاتانی هۆگر دەبێ هاریکاریی زیاتریان هەبێ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا .