رێوشوێنی ئوروپا بۆ بەرنگاربوونەوەی نرخنامەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i345420-رێوشوێنی_ئوروپا_بۆ_بەرنگاربوونەوەی_نرخنامەکانی_ئەمریکا
کۆمیسیۆنی ئوروپا رێوشوێنی تایبەتی گرتە بەر بۆ بەرنگاربوونەوەی هەنگاوی ئەمریکا بۆ دانانی نرخنامە دژی هاوردەی پۆڵا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2018 12:16 Asia/Tehran
  • رێوشوێنی ئوروپا بۆ بەرنگاربوونەوەی نرخنامەکانی ئەمریکا

کۆمیسیۆنی ئوروپا رێوشوێنی تایبەتی گرتە بەر بۆ بەرنگاربوونەوەی هەنگاوی ئەمریکا بۆ دانانی نرخنامە دژی هاوردەی پۆڵا .

بەپێی راپورتی سپوتنیک ، کۆمیسۆنی ئوروپا رۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند رێشوێنی تایبەتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی تیجاریی وڵاتانی ئوروپایی لە دژی نرخنامە راگێندراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی هاوردەی پۆڵا گرتووەتە بەر و جێبەجێی کردووە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتوە کە ئەم رێوشوێنانە بە ئامانجی بەرنگاربوونەوەی نرخنامە گەلێکە کە لەم دواییانەدا  لە دژی هاوردەی پۆڵای ئوروپا دانراوە و بڕیارە لە سبەی پێنجشەممەوە حێبەجێ بکرێ .

ژان کلۆد یوونکێر سەرۆکی کۆمیسۆنی ئوروپاش بە رەخنە گرتن لە سیاسەتە تیجاریەکانی ئەمریکا رایگەیاند ، یەکیەتی ئوروپا سکاڵای لای رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی بەرز کردووەتەوە .

ئەمریکا بەر لەوە نرخنامەی قورسی لە دژی هاوردەی پۆڵا و ئاڵمنیۆم لە وڵاتانی جیاجیا لەوان یەکیەتی ئوروپا ، مەکسیک ، کەنەدا  و چین دانا .

بروکسێل بە جاران دژایەتی خۆی لە گەڵ سیاسەتە تیجاریەکانی ئەمریکا راگەیاندووە .