کاردانەوەی ڕووسیا بە قسەکانی پۆمپێئۆ سەبارەت بە شیوەدوورگەی کریما
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i345905-کاردانەوەی_ڕووسیا_بە_قسەکانی_پۆمپێئۆ_سەبارەت_بە_شیوەدوورگەی_کریما
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، قسە و لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە شێوە دوورگەی کریمای ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2018 06:52 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بە قسەکانی پۆمپێئۆ سەبارەت بە شیوەدوورگەی کریما

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، قسە و لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە شێوە دوورگەی کریمای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "ماریا زاخارۆڤا" Maria Zakharova وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە وتی: قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە خۆی دەبوێرێ لە بە فەرمی ناسینی پێداگریی ڕووسیا لە مەڕ خودانەتیی کریما، جێگای قەبووڵ نییە.

ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاند: پەیمانی کەش و هەوایی پاریس و هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی باراک ئۆباما بوو بەڵام "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆمار ئێستای ئەمریکا شێوازێکی جیاوازی گرتۆتە بەر.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەم وڵاتە شەرعییەت دانانێ بۆ دەسەڵاتدارێتیی ڕووسیا بە سەر کریمای ئوکرانیاو داوا لە مۆسکۆ دەکات کۆتایی بێنێ بە خۆی وتەنی داگیرکاریی ئەم شێوە دوورگەیە.

شیوەدوورگەی کریما دوابەدوای ڕیفراندۆمێک، لە ١٧ی مارسی ٢٠١٤ لە خاکی ئوکرانیا جیا بوویەوە و بە دەنگی ئەرێنیی ٩٦.٨%ی بەشداربووانی ئەو کۆپرسییە بە شێوەی فەرمی بوو بە بەشێک لە خاکی ڕووسیا.

پاش پەیوەست بوونی ئەم ناوچەیە بە ڕووسیا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی چەن بایکۆتێکیان دژ بە مۆسکۆ داسەپاند و جم و جۆڵی سەربازیی خۆیان لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا پەرە پێدا.

"ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەو کاتەوە کە  کریما بووە بە بەشێک لە خاکی ڕووسیا چەندین جار سەردانی ئەم شێوەدوورگەیەی کردووە.