درێژەی تێکھەڵچوونەکانی نێوان گروپی تالیبان وگروپی تیرۆریستیی داعش
تهمووز 31, 2018 13:05 Asia/Tehran
لە پەلاماری ئەندامانی گروپی تالیبان بۆ سەر بنکە وبارەگای گروپی تیرۆریستی داعش لە ویلایەتی جوزجان لەباکووری ئەفغانستان ، لانیکەم هەشت ئەندامی داعش ، کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، کاربەدەستانی خۆجێیی ئەفغان ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند: گروپی تالیبان پەلاماریان کردووەتە سەر بنکە وبارەگای گروپی تیرۆریستیی داعش لە شارستانی قوش تەپە لە ویلایەتی جوزجان کە بەهۆیەوە یازدە ئەندامی داعشیی دیکە بریندار بوونە. شایانی باسە کە هیچ زیانێک لە گروپی تالیبان نەکەوتووە. تێکھەڵچوونی ئەندامانی گروپی تالیبان و ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە ویلایەتی جوزجان لە یەک مانگی ئەم دواییە پەرەی سەندووە. لەم تێکھەڵچوونانە دا هەتا ئێستاکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی دوولایەن کوژراون و یا بریندار بوونە.
سەرپەیڤ