ته‌مووز 31, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی تیرۆریسم وهەڕەشەکانی ئەمنیەتی لە ئەفریقا

٢٦ولاتی ئەفریقایی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان بە مەبەستی لێکدانەوەی کێشەی تیرۆریزم وهەڕەشە ئاسایشتییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا وناوەندی ئەفریقا لە پێتەختی توگو بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، ڕابێرت دوسی، وەزیری کاروباری دەرەوەی توگو ڕایگەیاند: وتوووێژەکانی ئەم کۆبوونەوە یەک ڕۆژەیە لە شاری لومەی پێتەختی ئەم وڵاتە ، لەمەر ئاشتی، ئەمنیەت ، پاوەجێیی وشەڕ لەگەڵ تیرۆریسم وتوندوتیژیەکانی توندڕەوان لە ئەفریقا بوو. لەم کۆبوونەوەیەدا پازدە وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریقا " ئاکوواس" ویازدە ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی ناوەندی ئافریقا ئاکاس بەشداریان کرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە قسەی گاربا شهو، وتەبێژی محەممەدو بوهاری ،سەرۆک کۆماری نیجریە، ڕێکخراوی ئاکوواس بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەک بە تەوەری وتووێژلەمەڕ دۆخی سیاسی وئەمنیەتی لە گینەی بیسائو، مالی وتوگو بەڕێوە ببات. گاربا شهو وتی: کۆچ کردنی نایاسایی ئەفریقیەکان بۆ ئوروپا وتێکھەڵچوونە توندوتیژەکانی قەومی لە ئەفریقا لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاکوواس دەخرێتە بەرباس ووتووێژ. ڕابیرت دوسیی ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی پلەی سەرۆکی ڕێکخراوی ئاکوواس دەسپێریتە دەس ژان کلود کاسی برو وەزیری کانزای پیشووی ساحیلی عاج .

سەرپەیڤ