گەڵاڵەی دژە ڕووسیی ژومارێک لە سناتۆرەکانی ئەمریکی لە سێنا
ژومارێک لە سناتۆرەکانی ئەمریکایی لە هەردووک پارتی کۆماریخواز و دیمۆکرات لە سێنای ئەمریکا، گەڵاڵەیەکیان پێشکەش کرد کە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە گوشارەکانی سەر ڕووسیا پەرە دەستێنێ .
بەپێی ڕ اپۆرتی رویتەرز،ئەم گەڵاڵەیە لە کاردانەوە بەرامبەربە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016ی ئەمریکاو هەروەها چالاکی مۆسکۆ لە سوریا و ئوکراین پێشکەش کراوە .
لیندسی گراهام، سێناتۆری کۆماریخواز ئیدیعای کردووە بایکۆتەکانی ئێستا نەیتوانیوە پێش بە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرە لە ساڵی 2018 بگرێت .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە نوام چامسکی بیرمەندو مێژوونووس و زمان ناسی هەڵکەوتەی ئەمریکی وتوویەتی : دەستێوەردانی بێ شەرمانەی ئیسرائیل لە ئەمریکا زۆر زیاتر لە کردەوە شیمانەییەکانی ڕووسیایە.
چامسکی جەختی کردووە : دەستێوەردانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنی ئەمریکا لە هەوڵەکانی شیمانەیی ڕووسیا زۆر لە پێشترە، بە ڕادەیەک کە بنیامین نتانیاهۆی سەروک وەزیرانی ئیسرائیل تەنانەت بەبێ ئاگاداری دەوڵەتی ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەو خۆ دەچێتە کۆنگرە و لە وتاردانێک دا سیاسەتەکانی واشینگتۆن لاواز دەکات .
ڕوسیا لە لایەن دامەزراوەکانی هەواڵگری و پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا تۆمەتبارە بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2016ی ئەم وڵاتە . بەڵام موسکۆ بە جاران هەرچەشنە دەستێوەردانێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای ڕەت کردوەتەوە .