لاڤرۆف: ئەمریکا نەیاری چەکداماڵینی شیمیاییە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، واشنگتۆن نەیاری چەکداماڵینی شیمیاییە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی لاڤرۆف رۆژی یەکشەممە بەئاماژە بە گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا لەدژ ڕووسیا وتی: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان"OPCW" هەڵچنرانی جبەخانەی چەکە شیمیاییەکانی ڕووسیای پشت ڕاست کردەوەو ئەوە لەحاڵێکدایە کە واشنگتۆن هێشتا ئەو ڕەوتەی کۆتایی پێ نەهێناوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا سێ ساڵە جبەخانەی چەکی شیمیایی خۆی هەڵچنیوەو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکانیش پشت ڕاستی کردۆتەوە، وتی: ئەمریکاش دەبوولەمۆڵەتێکی هاوشێوەی ڕووسیا بگەیشتبا ئەو قۆناخە.
لاڤرۆف بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بەنیازە هەڵچنرانی جبەخانەی چەکە شیمیاییەکانی هەتا ساڵی٢٠٢٠ دوابخات، وتی: ئەمریکییەکان نەیاری چەکداماڵینی شیمیایین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئابلۆقە نوێکان دژ بەڕووسیا لە بەرواری ٢٢ی ئاگۆستی ئەمساڵ جێ بەجێ دەکرێ.