ئاب 22, 2018 14:00 Asia/Tehran
  • پیداگری بەریتانیا لەسەر پاڕاستنی بەرجام

وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا بە ئاماژەدان بە پێبەندبوونی ئێران بە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش (بەرجام) ، لەسەر پێویستی پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە و پێبەندی وڵاتەکەی ویەکیەتی ئوروپا بە بڕگەکانی پیداگری کرد.

"جرمی هانت" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە سەروبەندی سەفەر بۆ ئەمریکا وتی بەریتانیا ویەکیەتی ئوروپا هەروا لەسەر بەرجام پێبەندن وئێرانیش هۆگریەکی بە گەڕانەوە بۆ سەردەمی بەر لە بەرجام نیە . وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیایش ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیکدا پیداگری کرد مۆسکۆ هەروا بە شێوەی ڕێک وپێک پێبەندە بە جێ بەجێ کرانی گشت وادەو بەڵینەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام. ڤیلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا وئانگلیلا میرکیل سەرۆکی ئاڵمانیایش لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەسەر پێویستی پاڕاستنی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام پیداگریان کرد. ڤیلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا وتی: ئێمە ڕامان ئەمەیە بەرجام کەرەسەیەکە کە بەشێوەی گشتیی و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، قەدەخەی پەرەی ناڤۆکی هاسان دەکات وشک وگومانێکیش لە ئارادا نیە کە نابێ ئەم کەرەسەیە لەناو بچێت. " ئالیستر بێرت" جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ئافریقا وڕۆژئاوای ئاسیایش لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند ، چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام کردەوەیەکی دروست نەبوو. بێرت وتی: کۆمپانیەکانی ئوروپایی لەبەرانبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران پارێزگاریان لێ دەکرێ. ئادوین ساموئیل لە وتەبێژانی دەوڵەتی بەریتانیایش وتی لەندەن ڕای ئەمەیە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دەبێ بپارێزرێت. کاردانەوەی کاربەدەستانی ئوروپایی پێشاندەر وسەلمێنەری درز وکەلینی قۆلی نێوان ئوروپا وئەمریکا بە تایبەت لە بواری ئێران وڕیککەوتنی ناڤۆکی بەرجامە. دۆناڵد ترامپ هەشتی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکانی لەدژی ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند . ئەم کردەوەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی جیهانی ڕووبە ڕوو بووەوە. لەم ڕوەوە " ئدریس ئەلجەزیری" ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ و کردەوە توندوتیژە یەک لایەنەکان ، لە بەیاننامەیەکدا  وێڕای بەنادادگەرانە و زیانبار زانینی داسەپانی هەمدیسانی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێڕان ، لەمەڕ پەرەی شەڕی ئابووری واشنتۆن لەجیهان ، وشداری دا. ئەم ڕاپۆرتدەرەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پیداگری کرد ، داسەپانی هەمدیسانی بایکۆتەکان لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە بە کۆی دەنگەوەو بەپێی بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش وبە پشتیوانیی واشنتۆن پەسەن کرا، ناڕەوا بوونی ئەم کردەوانە ئاشکرا دەکات. ئدریس ئەلجەزیری هیواداری دەربڕی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بتوانێ یەک دەنگ لە بەرانبەر ڕودانی شەڕیکی هەمە لایەنەی ئابووری ڕاوەستاوی بکات.

سەرپەیڤ