پسکوڤ: قسەکانی بولتون بەدژی ڕووسیا، پڕکێشانەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i347714-پسکوڤ_قسەکانی_بولتون_بەدژی_ڕووسیا_پڕکێشانەیە
وتەبێژی سەرۆکی ڕووسیا وتەکانی جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە تووش بوونی ڕووسیا لە سورویای بە ئیدیعایەکی پڕکێشانە وەسف کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2018 08:06 Asia/Tehran
  • پسکوڤ: قسەکانی بولتون  بەدژی ڕووسیا، پڕکێشانەیە

وتەبێژی سەرۆکی ڕووسیا وتەکانی جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە تووش بوونی ڕووسیا لە سورویای بە ئیدیعایەکی پڕکێشانە وەسف کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕیانۆڤستی،  دیمیتری پسکۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێران  ئەم ئیدیعایەی ڕەت کردەوەو وتی  :  ڕووسیا دەورێکی چالاکی لە ڕزگار کردنی سوریا لە داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە دا هەبووە و دەستپێکەری ڕەوتی  چارەسەرکردنی سیاسی و دیپلۆماسیانەی قەیرانی ئەم وڵاتەش بووە  .

پسکۆڤ  وتیشی : ڕووسیا هەروەها یارمەتیی گەڕانەوەی  پەنابەرانی سوری بۆ وڵاتەکەیانی داوەو و دەستپێکەری ڕەوتی بنیات نانەوەی ئەو وڵاتەیە.

جان بولتون ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕویتەرز  ئیدیعای کرد: ڕووسیا لە سوریا کەوتووەتە داو و بەدوای ئەوەیە کە کەسانی تر خەرجی بنیات نانی  دوای شەڕ لە  سوریا دابین بکەن و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ واشینگتۆن  هەتا بۆ چوونەدەری  چەکدارانی ئێرانی لە سوریا، گوشار بێنێ .

قسەکانی  بولتون لەحاڵێکدایە  کە شکستی داعش  لە ئێراق وسوریا بەرهەمی دەورگێڕانی دروست  و بەجێی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە بووە  .

هەرلەم حاڵەدا دەوڵەتی دیمەشق  ئامادەبوونی چەکدارانی ئەمریکی لە سوریا بە دەستدرێژکاری بۆسەر سەروەریی نەتەوەیی ئەم وڵاتە دەزانێ و خوازیاری چوونەدەرەیان لە سوریایە.