یەکێتی ئەورووپا بەنیازی دانانی "هاوچەشنی سوئیفت" بۆ پاراستنی بەرجامە
کاربەدەستێکی ئەورووپی باسی لێکدانەوەی چێکردنی کەناڵێک لە چەشنی سوئیفت بۆ پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێرانی کردووە لە ئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی ناڤۆکی.
بەپێی ڕاپۆرتی سپوتنیک سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەورووپی شەوی پێنج شەممە وتی : یەکێتیی ئەورووپا ڕوانگەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەبارەت بە دانانی میکانیزمی دانی پارەی ماڵیی ئەورووپی سەربەخۆ لە ئەمریکاو هاوچەشنی سوئیفتی بۆ یارمەتی دان بە پاراستنی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکی، لەبەرچاودەگرێت.
ئەم کاربەدەستە ئەورووپییە سەبارەت بە کاردانەوەی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا لەمبارەوە وتی : ڕاگەیاندنی پێشنیاری جۆراوجۆر وەک بەشێک لە هەوڵەکان بەمەبەستی پاراستنی بەرجام لە ئارادایە تائێران لەم ڕێککەوتنە کەڵک وەرگرێ و ئەمەش ئێستاکە دەورێکی گرینگی لە دەستەبەرکرانی پاراستنی بەرجام هەیە.
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕژی سێ شەممە پێنشیاری وەڕێ خرانی سیستمی ئاڵ و وێری ماڵی نێو بانکیی سەربەخۆ لە ئەمریکای بە مەبەستی داکۆکی کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجام و دووری کردن لە بایکۆتەکانی دژە ئێرانیی ئەمریکا، هێنایە ئاراوە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنەوەی تۆمەتی بێ بنەما بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکیی ڕاگەیاند.
خولی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتەمی ئووت جێبەجێ کراوەو خولی دووهەمیشی کە داگری بایکۆتی بانکی دەبێت لە چوارەمی نوامبەر جێبەجێ دەبێت.