پێداگریی ڕووسیا لەسەر لابرانی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i347832-پێداگریی_ڕووسیا_لەسەر_لابرانی_دۆلار_لە_مامەڵە_بازرگانییەکان
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد لەسەر گرینگیی لابرانی دۆلار لە هاوکێشە تیجارییەکانی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2018 07:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لەسەر لابرانی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکان

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد لەسەر گرینگیی لابرانی دۆلار لە هاوکێشە تیجارییەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری ڕێیانۆڤێستی، سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ڕووسیا لەبارودۆخێکدا کە بەرەوڕووی گەمارۆکانی ئەمریکایە، دەبێ دۆلار لە سیستەمی بازرگانیی خۆی هەڵگرێ.

سێرگئی ریابکۆف وتی: دەبێ دەوری دۆلاری ئەمریکاو سیستەمی دراڤیی ئەو وڵاتە لە ئابووریی جیهانی، کەم بکا.

ریابکۆف وتی: ئێستا کاتی ئەوەیە کە قسەکان بکرێ بە کردار و بەپشکنین وگەڕانی ڕێگاکانی دیکە، دۆلاری ئەمریکا لە مامەڵە دراڤییەکان وەلابنرێ.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی: هەنگاونانی مۆسکۆ لەوبارەوە دەس پێ بووە کە هەڵبەت بۆ گەیشتن بە مەبەستەکە، دەبێ بەرنامەکانمان خێراتر جێ بەجێ بکەین.

رەوتی ئەمریکا لە بایکۆت کردن وکەڵک وەرگرتنی سیاسی لە دۆلار بۆ لەگوشارنانی ئابووریی وڵاتان لەگەڵ نەیارەتییە جیهانییەکان و هەوڵدان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو ڕەوتە بووە بەجۆرێک کە لە ڕوانگەی کارناسان، ئەمریکای لەئاستی جیهانیدا تەریک خستووەتەوە.