ئاب 26, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • کاربەدەستیی ڕوسی: ئەمریکا بە چوونەدەری لە بەرجام ، سیمای خەوشێندرا

کارناس وبەڕێوە بەری سیاسی لە ڕوسیا وتی: ئەمریکا بە چوونەدەری لە بەرجام وپەیمان شکینی لە بەرانبەر ئێران سیمای خۆی لە بواری نێودەوڵەتی خەوشاند.

ئایوان تیموفییف' سەرۆکی بەرنامەکانی ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتی ڕوسیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: کردەوەکانی ئەمریکا لەمەڕ ئێران بە تایبەت بایکۆتی ئەم وڵاتە، دەرس ووانەیەکە بۆ هەموان وپێشان ئەدات واشنتۆن جێ متمانە کردن نیە. کارناسی پایەبەرزی ڕوس بە ئاماژەدان بەمە کە یەکیەتی ئوروپا بۆ پاڕاستنی بەرجام هەوڵ ئەدات ، وتی: ڕوسیایش هەلوێستی سەرسەختانەی لە بەرەڤانی کردن لەم ڕێککەوتنە گرتووەتە بەر. تیموفییف" لە درێژە دا وتی: ئێران چۆن گەڵاڵەو بەرنامەی ناڤۆکی سەربازی نیە ، خۆی ناخاتە گیژاوی ئالوزی نانەوەکانی ئەمریکا  وهەرئەمە بوو بە هۆی تەریک کەوتنەوەی هەرچێ زیاتری ئەمریکا. کارناسی ڕوسی وتی: ئێران سەرەڕای بایکۆتەکانی یەک لایەنە ، هەمووکات توانیویەتی ڕێگای پێشکەوتن لە دۆخی بایکۆتەکان بگریتە پێس وئێستاکەیش دەتوانێ لە ئەزمونەکانی خۆی لەم بوارە کەڵک وەربگریت. تیموفییف ، بایکۆتی بە شێوازی هەمیشەیی واشینتۆن زانی کە لە نێوسەدەی ئەم دواییە لە فرەتر لە ١٣٠ بابەت لەدژی وڵاتانی جۆربەجۆر دەکاری هێناوە ونێزیک بە هەشتا جۆریشی بە شێوەی دیاری کراو مەبەست وئامانجی ڕۆخێنەری هەبووە.

سەرپەیڤ