هەرەشە بۆ بۆمبنانەوە لە فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگری رووسی
هەرەشە بە بۆمب نانەوە فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگری ڕووسیی ناچار بە گەڕانەوە کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاکی پرێسی قێر قیزستان، کاربەدەستانی ئاسایشی ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایان گەیاند، فڕۆکەی یەکی لە هێلەکانی ئاسمانی مۆسکۆ دوای هەرەشەی پیاوێکی تاجیک لەمەڕ تەقاندنەوەی بۆمبای نێو فڕۆکە ناچار بە گەرانەوە بۆ فڕۆکە خانەی ئەم شارە بوو.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای گەڕانەوەی فڕۆکەی ناوبراو بۆ فڕۆکە خانەی مۆسکۆ،پۆلیس، هۆکاری ئەم هەرەشەیانە بە ناوی "داولاتکام" قۆڵبەست کردووە.
باوکی ئەم پیاوە تاجیکە بە هەواڵنێرانی گوت، داولاتکام بۆ وەرگرتنیی پاسەپۆرت ی ڕووسی سەردانی مۆسکۆی کرد بوو بەڵام لە دوو حەوتە لەمەو بەر بە هۆی نەخۆشی دەروونی لە ڕەنج دابووە. ڕووسیا لە مانگەکانی ڕابردوو بە تایبەت لە رۆژانیی بەڕێوە چوونی ڕکابەرییەکانیی جامی جیهانی تۆپی پێی، بەردەوام بەرەو ڕووی هەرەشە تێرۆریستییە جۆر بە جۆرەکان بووە .