لێکدانەوەی ئەرێنی باکو لەسەر دیداری سەرۆکانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وتی : باکوو لە چوارچێوەی داکوکی کردن لە هاوکارییەکانی ناوچەیی، کۆبوونەوەی حەوتەمی سپتەمبەری سەرۆک کۆمارانی ئێرانی ئیسلامی ، ڕووسیا و تورکیا لە تارانی بە قازانجی گشت ناوچەکە زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئاران نیووز ، حیکمەت حاجی ئۆف بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنی هەینی داهاتووی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران پێداگری کرد : کۆماری ئازەربایجان هەمووکات ڕوانگەیەکی ئەرێنی بەرامبەر پەرەی پێوەندی و گەشەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وتیشی: ئێستا کە باکوو لە پێناو هاوکارییەکانی کۆماری ئازەربایجان - ئێران - تورکیا، " کۆماری ئازەربایجان - ئێران - روسیا " و کۆماری ئازەربایجان - گورجستان - تورکیا ، هاوکاری سێ لایەنەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە هەیە.
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەمەبەستی لێکدانەوەی ڕێگەکانی کۆتایی دان بە قەیرانی باکووری سوریا، هەینی داهاتوو حەوتەمی سپتەمبەر لە تاران بەڕێوە دەچێت.
کۆنفرانسی وتووێژی نەتەوەیی سوریا کە کۆتایی ژانیڤەری 2018 بە ئامادەبوونی زۆرتر لە 1500 نەیاری سوری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە چوو، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، تورکیا و ڕوسیا وەک وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگبەس لە سووریا، دەستەبەر کرا بوو .