ئه‌یلوول 08, 2018 20:43 Asia/Tehran
  • فەرانسە: ترامپ بە چوونەدەری لە بەرجام یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی بنپێکرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە ، کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چوونەدەر لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجامی بنپێکردنی یاساو ڕێسای نێودەوڵەتی زانی.

ژان ئایو لودریان  وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە ، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی هەواڵی یورونیوز وتی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار ئەمریکا بە چوونەدەر لە رێککەوتن نامە گرینگەکانی جیهانی لەوان بەرجام، چەند لایەن خوازیی بنپێکرد وتەنیا لە دووی یەک لایەنە خوازی لە جیهان دایە. وەزیری دەرەوەی فەرانسە وتی : ترامپ لە کاتی دەسپێکرانی سەرۆک کۆمارەتیی دەستی دایە ڕۆخاندنی گشت کەرەسەو ئامیرو یاسا وڕێساکانی چەند لایەنە خوازیی. لودریان وتی: ترامپ تایبەتمەندی "شومن ەکانی " تەلەفیزیۆنی هەیە وبیروڕادەربڕینەکانی وروژێنەرانەیە . وەزیری دەرەوەی فەرانسە هەروەها وتی: ئوروپا دەبێی یاسا وڕێسای خۆی بگوڕێت هەتا جۆرە چەند لایەنە خوازیی نوێی لە بەرانبەر ئەمریکا دابمەزرێنێت. دۆناڵد ترامپ هەشتەمی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ بنەڕەتەکانی لەدژی ئیران وخستنە ژێر پرسیاری چالاکیەکانی ناڤۆکی ئاشتی خوازانەی ئەم وڵاتە ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی راگەیاند. ئەم کردەوەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی جیهانی بە تایبەت لایەنەکانی تری مۆرکەری بەرجام ڕووبە ڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ