تاقی کردنەوەی مووشەکیی ڕووسیا لە ناوچە باکوورییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349835-تاقی_کردنەوەی_مووشەکیی_ڕووسیا_لە_ناوچە_باکوورییەکان
میدیا ڕووسیەکان ڕایانگەیاند، تاقیکاریی سوپای ئەو وڵاتە لەسەر مووشەکی لێواریی باستیون لە ناوچە باکوورییەکان سەرکەوتووانە بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2018 15:28 Asia/Tehran
  • تاقی کردنەوەی مووشەکیی ڕووسیا لە ناوچە باکوورییەکان

میدیا ڕووسیەکان ڕایانگەیاند، تاقیکاریی سوپای ئەو وڵاتە لەسەر مووشەکی لێواریی باستیون لە ناوچە باکوورییەکان سەرکەوتووانە بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یەکەم جارە کە ڕووسیا وەها سیستەمێک لە ناوچە باکووریەکانی تاقی کردۆتەوە کە بە بیست و چوار مووشەکی کروزی دژە گەمیی "یاخونت" دەتوانێ لە لێواری دەریاوە، ئامانجە دەریاییەکان بپێکێ و لەناویان ببات.

دەگوترێ ئەو کردە سەربازییەی ڕووسیا لەکاردانەوە بە کردەو جم و جۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە باکوورییەکان ئەنجامی گرتووە.

سوپای ئەمریکا ئەم بەینە کۆپاپۆڕی دووهەمی دەریایی ئەو وڵاتە کە لەساڵی٢٠١١دا ناچالاک ببوو، بەئامانجی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە ئەقیانوسی ئەتڵەسی باکور و ئەو ناوچە باکووریانەی سەهۆڵەکانیان تواونەوە، چالاک کردووە.

ئەو ناوچانە لەساڵانی رابردوودا بەچوونەسەری ئاستی خێرایی توانەوەی سەهۆڵەکان و ئاسانکردنەوەی دەسڕاگەیشتن بە سەرچاوە دەوڵەمەندە هیدرۆکەربونییەکانی، بووە بە بەرەیەکی نوێ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکاو ڕووسیا.

سیستەمی مووشەکیی باستیون توانای لەبەین بردنی چەشنی جۆراوجۆری گەمی هەتا مەودای ٢٥٠ هەتا ٣٠٠کیلۆمتری هەیە.

گەشەپێدانی ئەو سیستەمە لە دەیەی٩٠ی زایینی بەهاوکاریی کۆمپانیایەکی بلاڕووسی بەشێوەی هاوبەش دەس پێ بوو و ئەمڕۆ لەدەست سێ وڵاتی ڕووسیا، سوریاو ڤێتنام دایە.