ئاشکرابوونی پێکهاتنی هاوپەیمانیەکی سەربازیی لە شاخی ئەفریقا بە ئامادەبوونی عەرەبستان و ئیمارات و ئەمریکا
رۆژنامەیەکی قەتەری ئاشکرای کرد ، ئیمارات بە هاریکاریی عەەبستانی سعودی هاوپەیمانیەکی سەربازیی لە چەند وڵات لە شاخی ئەفریقاداپێک هێناوە .
رۆژنامەی قەتەریی ئەششەرق لە راپۆرێکدا ئاشکرای کرد ، ئیمارات پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی سەربازیی پێکهاتوو لە میسر ، ئەتیۆپیا ، ئەریترە و عرەبستانی خستووەتە ڕوو کە ئامانجەکەی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی دەریا سوورە .
لەم راپۆرەدا هاتووە ، هاوپەیمانیی نوێ بەشێک لە پرۆژەی ئەمریکایە .
بە وتەی ئەو سەرچاوانە ، ئەم هاوپەیمانیە بە دوای دەسوەردان لە کاروباری شاخی ئەفریقایە .
کاربەدەستانی حکومەتی جیبوتی ش ئاشکرایان کردووە ، ئیمارات بۆ کردنەوەی بنکەی دەریایی و سەربازیی زیاتر لە ناوچەکەدا بە هاواهەنگیی ریاز و پشتیوانیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات .
ئەم راپۆرە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کەپێوەندیەکانی ئیمارا ت لە گەڵ هەندێ لە وڵاتانی ناوچەی شاخی ئەفریقا لە چەند مانگی رابردوودا پڕ لە بارگرژیی بووە .