ڕەخنە وگازەندەی سیناتوری ڕووس لە لیداوانە هەڕەشاویەکانی وەزیری ناوخۆی ئەمریکا
سەرۆکی کۆمسیۆنی سیاسەت دانەری ئیتلاعاتی شورای فیدراسیۆنی ڕوسیا " پەرلەمانی سینا" وتی: گەمارۆی دەریایی ڕووسیا کە بە تازەیی لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ڕاگەیندراوە ، هەڵگری ڕاگەیاندنی پەیامی شەڕ بە ڕووسیایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیرنا " ئالکسی پوشکوف" سەرۆکی کۆمسیۆنی سیاسەت دانەری ئیتلاعاتی شورای فیدراسیۆنی ڕووسیا ، لیدوانە هەڕەشاویەکانی " ڕایان زینک" وەزیری ناوخۆی ئەمریکای بە گەمژزانە زانی ووتی" : زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ خۆیان دەرهێنەری نەوت وگازن و هیچ پێویستیکیان بە کڕینی وزە لە ڕوسیا نیە. ڕایان زینک" ئیدعای کردبوو کە ئەمریکا توانایی گەمارۆی دەریایی ڕوسیا ولە دەس گرتنی کۆنترۆڵی وزە لە جیهانی هەیە . پوشکوف لە درێژەی قسەکانی خۆیدا ئاماژەی کردە ئاستی خواری سەوادو خویندنی سیاسی و ئاگاداری وزانیاری جوگرافیایی بڕیک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی کە لە بابەت گەلێک دا بە هەڵە کردنی ئاشکرا بوونەتە مایەی شەرمساری. سەرۆکی کۆمسیۆنی سیاسەتدانەری ئیتلاعاتی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕوسیا هەروەها بە زۆربێژی بڕیک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی ئاماژەی کرد کە لە بابەت گەلیک دا بە ڕوسیا فەرمانیان داوە وئەم وڵاتەیان لە فروشتنی چەک گەلیک وەکوو ئیس چوارسەد بە بڕیک لە وڵاتانی وەک هێند وتورکیا قەدەغە کردووە . پێوەندی ڕوسیا وئەمریکا ڕەشە وواشینتۆن فرەتر لە شەست هەگبەی بایکۆتی لە بارەی مسکۆ داڕشتووە.