وشدارییدانی ترامپ بە هاوپەیمانەکەی لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری دایە پاشای عەرەبستان کە بێ داکۆکیی سوپای ئەمریکا دوو حەوتەش لەسەر دەسەڵات نامێنێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لەلێدوانێکی سوکانەدا لەبارەی عەرەبستانی سەعودی، هاوپەیمانی نزیکی خۆی، وتی: "وشداری بە مەلیک سەلمانی شای عەرەبستان داوە، بێ داکۆکیی سوپای ئەمریکا دوو حەوتەش لەسەر دەسەڵات نامێنێ."
ترامپ وتیشی: "ئێمە لەبری هیچ، لەزۆربەی ئەو وڵاتانە بەرەڤانی دەکەین، بەڵام لەبەرامبەردا، ئەوان بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، سوودمان لێ وەردەگرن، ئەوە شتێکی باش نییە، ئێمە لەوانمان دەوێ هەڵکشانی نرخی نەوت بوەستێنن، لەوانمان دەوێ دەس بکەن بە کەم کردنەوەی نرخەکان."
لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە حکومەتی ترامپ پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ عەرەبستاندا هەیەو بە قەڵایەکی پتەوی لەقەڵەم دەدا لەهەمبەر ئێراندا لەناوچەکە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی شەممەش لەنێو لاگران وهەوادارانی لە ڤیرجینیای رۆژاوایی بەئاماژە بە پەیوەندییە تەلەیفونییەکەی لەگەڵ شای عەرەبستان، لێدوانی سوکانەی ئەوتۆ و هاوشێوەی لەبارەی وابەستەبوونی عەرەبستان بە ئەمریکای هێنائەئاراوەو وتی لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا بە مەلیک سەلمانی وتووە کە ڕوون نییە بێ ئەمریکا چارەنووسی عەرەبستانی سەعوودی چی دەبێ!