بەرەوڕووبوونەوەی ڕووسیا لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە پەیمانی ناڤۆکیی نێوانبڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i351405-بەرەوڕووبوونەوەی_ڕووسیا_لەگەڵ_بڕیاری_ئەمریکا_لەمەڕ_چوونەدەر_لە_پەیمانی_ناڤۆکیی_نێوانبڕ
سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەرەوڕووی ئەمریکا دەبێتەوە پاش بڕیاردانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ چوونەدەر لە پەیمانی"بەرنامەی ناڤۆکیی نێوانبڕ".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 12:11 Asia/Tehran
  • بەرەوڕووبوونەوەی ڕووسیا لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە پەیمانی ناڤۆکیی نێوانبڕ

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەرەوڕووی ئەمریکا دەبێتەوە پاش بڕیاردانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ چوونەدەر لە پەیمانی"بەرنامەی ناڤۆکیی نێوانبڕ".

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری رووسیا ڕۆژی چوارشەممە لەدیدار لەگەڵ" جۆزێپە کۆنتە"ی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە مۆسکۆ بەئاماژە بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی چوونەدەر لە پەیمانی هێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان(INF)وتی کە ئەو پرسە ، جێی نیگەرانییە بۆ ئوروپا.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئەگەر ئەمریکا مووشەکە نوێکانی لە ئوروپا جێگیربکات، ڕووسیا کاردانەوەیەکی یەکسانی دەبێ کە پێویستە ڕێبەرانی ئوروپایی گرینگی بەو بابەتە بدەن.

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیاش ڕووسیای بە هاوبەشێکی ستراتژیک ناوبردو ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاگربەس لە سوریا.

کۆنتە بەئاماژە بە بایکۆتەکانی ئەمریکاو یەکێتی ئوروپا دژ بە ڕووسیا وتی کە ئەو بایکۆت و گەمارۆیانە قەت هەڵوێستی ئیتالیا نییە بەڵکوو دەبێ لە کورتترین کاتی پێویستدا، هەڵوەشێنرێن.

ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە پەیمانی هێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان ئامادە دەبێ.

پەیمانی دوو قۆڵیی ناسراو بە"هێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان" ساڵی١٩٨٧ لەلایەن سەرۆکانی ئەوکاتی ئەمریکاو یەکێتی سۆڤییەت واژۆ کراو یەک لە هەوڵە گرینگەکان لە نەهێشتنی گرژیی لە سەردەمی شەڕی سارددا بوو.