تشرینی دووه‌م 04, 2018 18:45 Asia/Tehran
  • لاگری  یەکێتیی  ئورروپا لە بەرژەوەندیەکانی  ئێران لە بەرجام

باڵوێزی یەکێتیی ئووروپا لە مسکۆ جەختی کرد ئەو یەکێتییە لە هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری ئێران لە چوارچێوەی بەرجام درێغی ناکات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئینترفەکس " مارکوس ئادرێر " وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەکانی  ئەمریکا بۆ چوونەدەەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام و  داسەپاندنی  بایکوتەکان دژی  ئێران جەختی کرد   یەکێتیی ئوروپا هەر کارێک  کە بتوانێ بۆ پاراستن لە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی  ئێران لە بەرجام ئەنجام بدات  درێغی ناکات . ئادرێر لەو بوارەدا ئاماژەی کردە ڕێگاچارەی  دارایی  تایبەتی  ئورووپا بۆ پاراستنی  پەیوەندیی  بازەرگانی لە گەڵ ئێران لە دۆخی بایکوتەکاندا .  بە دوای چوونە دەری  دوناڵد تڕەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک لە مانگەکانی ئەم دواییەدا  وڵاتانی  ئوروپایی هاوڕێ لە گەڵ ڕووسیا و چین وێڕای  نەیاریەتی لە گەڵ ئەو بڕیارەی واشگتون  جەخیتان کرد لەسەر  ێویستی پاراستنی بەرجام و  هەروەها کەڵک وەرگرتنی ئێران  لە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی دەس کەوتوو  لە بەرجام . بە دوای ئەوەی کە دەوڵەتی  ئەمریکا  ڕۆژی هەینی  گەڕانەوەی  بایکوتە ناڤۆکیەکانی ئێرانی  لە دووشەمە 5 نوامبر ڕاگەیاند  وەزیرانی دەرەوە و دارایی  ئاڵمان  بریتاینا  و فەڕانسا هاوڕێ لە گەڵ بەرپرسی  سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی  ئوروپا لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا باسیان کرد  لە پێشکەوتنی بەرچاو ی   ڕێگاچارەی  دارایی  تایبەتی  ئەو یەکێتییە بۆپاراستنی پەیوەندی بازەرگانی  و بانکی  خۆِی لە گەڵ ئێران لە دۆخی بایکوتدا  .

سەرپەیڤ