دامەزرانی دوهەمین بنکەی سەربازی بەریتانیا لە کەنداوی فارس
وەزیری بەرەڤانی بەریتانیا ، لەدامەزرانی بنکەیەکی سەربازی ڕاهێنانی هاوبەش لەگەڵ عومان لەم وڵاتەی پەراوێزی کەنداوی فارس هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز " گاوین ڤیلیامسون" وەزیری بەرەڤانی بەریتانیا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : بە بەشداری وئامادەبوونی سەدان هێزی سەربازی ئەم وڵاتە بنکەیەکی سەربازی هاوبەش لەگەڵ عومان لە ساڵی ٢٠١٩دادەمەزرێت. لە ساڵی ٢٠١٧یش لەگەڵ سەفەری ترزامەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ بەحرەین ، بنکەی سەربازی دەریایی بەریتانیا لە بەحرەین کەوتە گەڕ. لەندەن ومەنامە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ گەشە وبەهێزکردنی بەشداری سەربازی بەریتانیا لە بەحرەین ، ڕێککەوتنێکیان مۆر کردبوو. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئەو باوەڕەن کە بنکەی دەریایی بەریتانیا لە بەحرەین لە ڕاستی دا وەکوو " پاداشی بێ دەنگەی لەندەن لە مەڕبنپێکردنی مافی مرۆڤ لە بەحرەینە . لەگەڵ دەسپێکرانی ڕاپەرینی جەماوەری بەحرەین لە ژانێڤەری ٢٠١١ ، دەوڵەتی لەندەن بە بێدەنگەی ماناداری خۆی لە هەمبەر سەرکوت کردنی بەربڵاوی جەماوەری بەحرەین بە ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ درێژە دان بەم کردەوانە چرا سەوزی پێشان دا. پەرەی بەشداری دەریایی بەریتانیا لە کەنداوی فارس وەکوو پشتیوانی ڕژێمی سەربە ڕۆژئاوا بە تایبەت ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەینە ، کە ئەمنیەتی خۆی بە بەشداری سەربازی دەسەلاتدارانی دەرەوەیی پەیوەست کردووە.